Dilman Qadir Ahmed؛ Zanyar Salih Ali
پوخته
له چوارچێوه‌ى ئه‌م توێژینهوهیهداو، به ئامانجى دیاریکردن و تێگه‌یشتن له دیارترین چه‌مکى ...
زیاتر بخوێنەوە
له چوارچێوه‌ى ئه‌م توێژینهوهیهداو، به ئامانجى دیاریکردن و تێگه‌یشتن له دیارترین چه‌مکى ڕه‌خنه‌یی قۆناغه‌که (یه‌کێتى بابه‌ت) له ڕه‌خنه‌ى کوردى کرمانجى ناوه‌ڕاستدا، کۆمه‌ڵێک تێڕوانینى ڕه‌خنه‌یی له‌لاى ڕه‌خنه‌گران و شاعیرانى ئه‌و قۆناغه خراونه‌ته ڕوو، هه‌تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌رله‌نوێ ئاوڕیان لێبدرێته‌وه‌و، چه‌مکى (یه‌کێتى بابه‌ت)یش له‌وچوارچێوه‌یه‌دا دیاری بکه‌ین.توێژینه‌وه‌که‌ش له ده‌ستپێکێک و سێ به‌ش پێک هاتووه. له ده‌ستپێکدا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک به‌ڕووى توێژینه‌وه‌که‌دا، باسمان له چه‌مکى یه‌کێتى بابه‌ت و په‌یوه‌ندى به ده‌قى شیعرییه‌وه کردووه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایه‌کمان له‌باره‌ى یه‌کێتى بابه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌تاکانى ڕه‌خنه‌ى کوردی‌دا خستۆته ڕوو. له‌به‌شى یهکههمدا ڕوومان له ڕه‌خنه‌ى جیهانى کردووه‌و، چه‌مکى (یه‌کێتى بابه‌ت)مان له‌ڕوانگه‌ى ره‌خنه‌ى (ئه‌وروپى و عه‌ره‌بی)ه‌وه خستۆته ڕوو. له‌به‌شى دووهه‌مى توێژینه‌وه‌که‌شدا هه‌وڵمان داوه تێڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانى ڕه‌خنه‌ى کوردى له‌و قۆناغه‌دا له‌باره‌ى یه‌کێتى بابه‌ته‌وه وه‌ربگرین و ڕوونیان بکه‌ینه‌وه. دواتر‌و له به‌شى سێهه‌م دا به پێى توانا به‌شێوه‌ى کاره‌کى (پراکتیک) کار له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قێکى کلاسیکى و شیعرى نوێى قۆناغه‌که کراوه. له‌کۆتایشدا ئه‌و ئه‌نجامه نوێیانه خراونه‌ته به‌رده‌ست که له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌که‌وه پێان گه‌یشتووین.