Srwa Hama؛ Jaza Talib
پوخته
لە ڕیگەی ئەم توێژینەوەیەوە ( شیکردنەوەی جوگرافی بۆ پێکهاتەی ئابووریى دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
لە ڕیگەی ئەم توێژینەوەیەوە ( شیکردنەوەی جوگرافی بۆ پێکهاتەی ئابووریى دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەماوەی نێوان ساڵانی نێوان (1977-2012) دا کرا. ئەوەشبە پشت بەستن بە داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵانی 1977 1987 و ئاماری ساڵی 2012. کێشەی سەرەکی ئەم لێکۆڵینەوەیە خۆ لەوەدا دەبینێتەوە کە پرسیار بکات لەڕێژەی هێزی کار لە چالاکی ئابووری دا و بڕی ڕادەی جیاوازییەکەی لەماوەی لێکۆڵینەوەکەدا (1977-2012) لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیدا. بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستەش ئەم لێکۆڵینەوەیە پشتی بەستووە بە میتۆدی لێکۆڵینەوەی شیکاریی کە داتاکان شیدەکاتەوە و دەرەنجامەکانی لێ بەرهەم ئەهێنرێت. سنووری شوێنی ئەم لێکۆڵینەوەیە بریتیە لە پارێزگای سلێمانی بەڵام سنووری کاتی ی لێکۆڵینەوەکە بریتیە لە ماوەی نێوان (1977-2012). لە راستیدا هەڵبژاردنی ئەم ماوەیە بە هۆی گرنگیەکەیەوە بووبەشێوەیەک لەو گۆڕانکارییانەوە سەرچاوە ئەگرێت کە تیایدا ڕوویانداوە، لەوانە گۆڕانکاریی ئابووری وکۆمەڵایەتی وسیاسی .ئەم لێکۆڵینەوەیە گەیشتۆتە چەند دەرەنجامێ کە گرنگرترینیان پەیوەستە بەهێزی کارەوە کە ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە چونکە لە ساڵی 1977 (30.4%) و دواتر لە ساڵی 2012 بۆتە (39.7%) . بەڵام سەرباری ئەوەش هێشتا بەشداری مێینە لە هێزی کاردا لاوازە و کەمە چونکە ڕێژەکەی تەنها (25.5%) مێ بووە بەرامبەر بە (74.5%) نێر بۆ ساڵی 2012. هەروەها لێکۆڵینەوە لە هێزی کار بە پێی چالاکی ئابووری لە ساڵی 2012 دا ئەوەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کە چالاکی خزمەتگوزاری لە پلەی یەکەمدا دێت لە بوارەکانی کاردالە پارێزگایەکەدا هەر بۆیە دەکرێ ناوچەکە بەوە وەسف بکرێت کە ناوچەیەکی خزمەتگوزارییە،چونکە زیاتر لە (39%) ی چالاکیە خزمەتگوزارییەکانی تێدایە.