Zhilwan Ahmed
پوخته
ڕووداوه‌کانى نێو گۆڕه‌پانى سیاسى کوردستان له‌کۆتایى هه‌شتاکان وسه‌ره‌تایى نه‌وه‌ده‌کان کاریگه‌رى ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕووداوه‌کانى نێو گۆڕه‌پانى سیاسى کوردستان له‌کۆتایى هه‌شتاکان وسه‌ره‌تایى نه‌وه‌ده‌کان کاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو بۆسه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان پارته‌سیاسیه‌کان ،وهه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو به‌سه‌ر کۆى کایه‌ى سیاسى باشورى کوردستان ،یه‌کێک لهوکایانهى په‌یوه‌ندى نێوان پارته‌سیاسیه‌کان بوو،هه‌رکاتێک په‌یوه‌ندى نێوان پارته سیاسیه‌کان باش بوبێت کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر بارودۆخى کوردستان ،ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش به‌گوێره‌ى ده‌سه‌ڵات وتواناوهێزى لایه‌نه‌کان وگۆڕانى بارودۆخى سیاسى کوردستان گۆڕ‌انى به‌خۆوه بینیوه،هه‌ندێک جار باش وهه‌ندێک جاریش خراپ بووهوتهنانهت شه‌ڕى نێوخۆیى و براکوژى لێکه‌وتۆته‌وه،یه‌کێک لهوبوارى په‌یوه‌ندیانه بریتیه لهپهیوهندیهکانى نێوان یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وبزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان له‌نێوان ساڵانى 1987بۆ1999،وه‌ک دوو پارتى سیاسى چهکداروکاریگهرى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى و ئایدۆلۆجى جیاواز له‌م قۆناغه‌دا.