Salam Rashid
پوخته
توێژینەوە لە نەخۆشییەکانی زمان بە هەموو ئاستەکانییەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی زمانەوانیدا وەکو بابەتێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەوە لە نەخۆشییەکانی زمان بە هەموو ئاستەکانییەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی زمانەوانیدا وەکو بابەتێکی زانستی و سەردەمییانە ، گرنگ و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە لەم لقەی زانستی زمان ڕۆچوونە بە ناو پەیوەندی زمان و پسپۆری و زانستەکانی تری وەک (پزیشکی دەماری و ساکۆلۆژییە و کۆمەڵایەتییەوە)، واتە ئەم پسپۆرییانە دەکرێنە نەخشەڕێگا بۆ دۆزینەوەی جۆری نەخۆشییەکانی گوتن و چارەسەرکردنیان لە هەمان کاتدا.ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (نەخۆشییە زمانییەکان / ئاستی دەنگسازی بە نموونە) کە لقێکە لە زمانەوانی کارەکی ، مەبەستی سەرەکی لێی ناساندنی بابەتەکە و خستنەڕوی جۆرەکانی و هۆکارەکانییەتی . لێکۆڵینەوەکە لە پێشەکی و دوو بەش پێکهاتووە : لە پێشەکیدا وەک دەروازەیەک بۆ چوونە نێو لێکۆڵینەوەکە ، ناونیشان و هۆی هەڵبژاردن و گرنگی و ڕێباز و سنووری لێکۆڵینەوەکەمان باسکردووە. لەبەشی یەکەمدا هەوڵمانداوە چەمک و پێناسەی نەخۆشییە زمانییەکان و هۆکارەکانی کەخۆی لە هۆکاری (ئەندامی و دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتی)دا دەبینێتەوە ، تیشکی بخەینە سەر و دواتر ئاماژە بە ڕێگا چارەکانی نەخۆشییە زمانییەکان کراوە . لەبەشی دووەمدا کە کرۆکی باسەکەی ئێمەیە باس لە نەخۆشییە زمانییەکانی ئاستی دەنگسازی هۆکارەکانی کە ئەویش خۆی لە هۆکاری ئەندامی و نائەندامی دەبینێتەوە تیشکی خراوەتە سەر, و لەکۆتایشدا گرنگترین ئەنجامە بەدەستهاتووەکان , لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان , و کورتەی توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی خراونەتە ڕوو.