Khoshnaw HamaAmin؛ Salam Rashid
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (فەرهەنگی زمان و پڕۆسە فەرهەنگییەکان لە زمانی کوردیدا)یە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (فەرهەنگی زمان و پڕۆسە فەرهەنگییەکان لە زمانی کوردیدا)یە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە بواری زمانەوانیی کارەکی دایە و، کاری لەسەر فەرهەنگی زمان و جۆرەکانی، لەگەڵ هۆکار و شێواز و ڕێگاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و وەرگرتنی وشە و زاراوە لە زمانی کوردیدا کردووە، چونکە ئەم بابەتانە زۆرجار تێکەڵکراون، یاخود وەک پێویست لێیان نەتوێژراوەتەوە، هەروەها گرفتی زاراوەسازی و بەرهەمهێنانی وشە و زاراوە یەکێکە لەو بابەتانەی زۆربەی زانست و زمانەکان وەک ئاستەنگ تووشى دەبن، ئەگەر زانستییانە سەیری نەکرێت و لێی نەتوێژرێتەوە. ناوەرۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی، دابەشى سەر دوو بەش کراوە: بەشى یەکەم: بە ناونیشانی (دەروازەیەک بۆ فەرهەنگی زمان و بنەما و هۆکارەکانی گەشەسەندنیەتی)، کە لە دوو تەوەرە پێکهاتووە، تەوەرەی یەکەم بۆ (فەرهەنگی زمان و جۆر و پێکهاتە و تایبەتییەکانیان) تەرخانکراوە، لە تەوەرەی دووەمیشدا (گەشەسەندنی فەرهەنگ و کەرەستە و شێواز و هۆکارەکانی) لێیان توێژراوەتەوە.بەشى دووەم: تایبەتە بە (ڕێگاکانی گەشەسەندنی فەرهەنگ و پەیدابوونی وشە لە زمانی کوردیدا) و، دوو تەوەرەی لەخۆگرتووە، لە تەوەرەی یەکەمدا سەرجەم ڕێگا ڕاستەوخۆیەکانی گەشەسەندن و فرەوانبوونی فەرهەنگ و، لە تەوەرەی دووەمیشدا ڕێگا ناڕاستەوخۆیەکان بە نموونە و ڕوونکردنەوەی پێویستەوە خراونەتە بەر باس و شیکردنەوە. دوا لاپەڕەکانیش بە گرنگترین ئەنجامە بەدەستهاتووەکان و لیستی سەرچاوە بەکارهێنراوەکان بە دوای یەکدا، لەگەڵ پوختەی توێژینەوەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کۆتایی بە باسەکە دەهێنن.