یاسین ئاشوور جه‌وهه‌ر؛ دڵشاد عه‌لی مه‌حمود
پوخته
هه‌ڵبژاردن وه‌ک رێگایه‌ک بۆ سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و پێگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به هێزو گروپ‌وحزبێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
هه‌ڵبژاردن وه‌ک رێگایه‌ک بۆ سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و پێگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به هێزو گروپ‌وحزبێکی سیاسی له‌ناو ده‌وڵه‌تدا به‌شێویه‌کی ئازادی‌و شه‌رعی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه بهرههمو زاده‌ی دهرکهوتنیهزرو پرنسیپه‌کانی دیموکراسیه که گه‌ل ده‌کاته خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی رهوایهتیو ده‌سه‌ڵاته‌کان نه‌ک هیچسهرچاوهیهکی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل.ئه‌گه‌ر دیموکراسی بریتیبێت له‌فه‌رمانڕه‌وایی له‌گه‌له‌وه بۆ گهلو له‌پێناو گه‌لدا بێت ئه‌وه سهرهکیترینرێگایهک ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌رجه‌سته‌ی بکات هه‌ڵبژاردنه، که‌واته په‌یوه‌ندی نێوان دیموکراسی‌و ههڵبژاردنپهیوهندیهکی پێکه‌وه به‌ستراو و پێویسته، هه‌ردووکیان پێکه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌که‌ن.توێژینه‌وه‌که به‌شێویه‌کی گشتی پێکهاتووه له‌سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی. ته‌وه‌ری یه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی تیۆریتایبهت کراوه بۆ روونکردنه‌وه‌و پێناسه‌کردنی واتا‌و چه‌مکی هه‌ڵبژاردن‌و دیموکراسی‌و ئه‌و پهیوهندیانهیبهیهکهوه هه‌یانه. له‌ته‌وه‌ری دووه‌مدا باس له هه‌ڵبژاردنی خوولی سێیه‌م کراوه‌و وه‌سفێکی گشتی بۆ بهشداریئهو هێزو لایه‌نه سیاسیانه کراوه که به‌شداری ئه‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردنیان کردووه له‌گه‌لأ گرنگترین ئهودهرهاوێشتانهی ئه‌م خووله هه‌یبووه له‌سه‌ر ئاستی پارله‌مان‌و حکومهتو ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردس به‌گشتی.ته‌وه‌ری سێیه‌م ته‌رخانکراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی سێیه‌م‌و گرنگترین ئه‌و ده‌رهاوێشته‌و ئه‌نجامانه‌ی لهمههڵبژاردنه که‌وتنه‌وه. له‌کۆتایشدا به‌ده‌رئه‌نجام کۆتایی بهتوێژینهوهکه هاتووه. له‌گرنگترین ئه‌و ئهنجامانهیتوێژینهوهکه پێی گه‌یشتوه ئه‌وه‌یه که‌هه‌ڵبژاردنی خوولی سێیه‌می پارله‌مانی کوردستان به‌گرنگترین خوولیپارلهمانی داده‌نرێت له‌هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی ئه‌و ده‌رهاوێشته‌و ئه‌نجامه گرنگانه‌ی که له‌سه‌ر پرۆسهیسیاسیو کاری حوکمڕانی‌و ئه‌دای پارله‌مانی کوردستان هه‌یبوو. هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می پارلهمانیکوردستان خراپترین ده‌رهاوێشته‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی سیاسی‌و پرۆسه‌ی حوکمڕانی هه‌رێم به‌گشتی.