یادگار على محمد
پوخته
له‌گه‌ڵ پێکهێنانى هێزى سه‌ربازیى (حه‌شدى شه‌عبى) له‌عێراق دا، میدیاى ئه‌لیکترۆنى کوردى به‌گشتیى ...
زیاتر بخوێنەوە
له‌گه‌ڵ پێکهێنانى هێزى سه‌ربازیى (حه‌شدى شه‌عبى) له‌عێراق دا، میدیاى ئه‌لیکترۆنى کوردى به‌گشتیى وماڵپهڕى ئه‌لیکترۆنى(خه‌ندان) به‌تایبه‌تى؛ هه‌واڵ و زانیارى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بڵاوکرده‌وه،به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ململانێ و گرژییانه‌ى ناوبه‌ناو له‌سنورى ناوچه جێناکۆکه‌کانى پارێزگاکانىکهرکوک، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له‌نێوان ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه کوردییه‌کان له‌لایه‌ک و هاوڵاتیانىکوردنشینى ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌کى تر دروست ده‌بوو. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ر هه‌وڵیداوه جۆرى ئه‌و وێنایهبدۆزێتهوه، که میدیاى ئه‌لیکترۆنى کوردى له‌ڕێگه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارى له‌سه‌ر حه‌شدى شهعبىلاى خوێندکارانى زانکۆ دروستیکردووه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى وه‌ڵامى زانستى بۆ چه‌ندین پرسیارى تر.توێژینه‌وه‌که به‌سه‌ر سێ باس‌دا دابه‌شبوه، له‌باسى یه‌که‌مدا لایه‌نى مه‌نهه‌جى توێژینه‌وه‌که خراوه‌ته‌ڕو، لهباسىدووههمیشدا؛ باس له حه‌شدى شه‌عبیى، پێکهێنانى، پێکهاته‌کانى کراوه، لێره‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى قسه‌کردنه لهسهردیاردهیهکى نوێ، کتێب و سه‌رچاوه‌ى زانستیى چاپکراو به‌رده‌ست نیه یاخود ده‌گمه‌نه، بۆیه؛ بهناچارىبهپێى پێویستى توێژینه‌وه‌که ماڵپه‌ڕه ئه‌لیکترۆنیه باوه‌ڕپێکراو و فه‌رمیه‌کان، وه‌ک سه‌رچاوه به‌کارهاتون،له‌باسى سێهه‌مى توێژینه‌وه‌که‌دا؛ باس له وێناکردن به‌جۆر و تایبه‌تمه‌ندى و ڕۆڵى ئامرازه‌کانى ڕاگهیاندنلهدروستکردنیدا کراوه، پێش کۆتاییش به‌کورتى باس له‌میدیاى ئه‌لیکترۆنیى و میدیاى ئه‌لیکترۆنى کوردىکراوه، له‌کۆتاییشدا؛ ئه‌نجامى فۆرمى ڕاپرسی توێژینه‌وه‌که خراوه‌ته‌ڕوو که له‌دوو ته‌وه‌رى سهرهکیدابهرجهسته بووه، ئه‌وانیش: به‌کارهێنانى میدیاى ئه‌لیکترۆنى، میدیاى ئه‌لیکترۆنى کوردى و حه‌شدى شه‌عبى.