بژوێن یه‌حیا محه‌مه‌د
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌ناونیشانى (زاراوه له‌نێوان ململانێی زانستیی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا)، که ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌ناونیشانى (زاراوه له‌نێوان ململانێی زانستیی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا)، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى پهسنییشیکارییه، هه‌وڵێکه بۆ یه‌کخستنى زاراوه‌و نه‌هێشتنى دووانه‌یی له زمانى کوردی‌دا، سه‌ره‌تا جیاکاریی لهنێوانچهمکى "وشه" و " زاراوه" داکراوه, که هه‌موو زاراوه‌یه‌ک وشه‌یه، به‌ڵام هه‌موو وشه‌یه‌ک نابێت بهزاراوهلهزماندا، چونکه سه‌نگى مه‌حه‌ک له وشه‌دا واتایه، به‌ڵام له‌زاراوه‌دا چه‌مکێکى زانستییه‌و پێویستى بهبڕیارىپسپۆری زانستیی ده‌بێت، که وشه‌یه‌ک ببێت به‌زاراوه به‌رامبه‌ر به چه‌مکێک، ئه‌م جیاکارییه بهبنهمایجیاکردنهوهى زانستى زاراوه‌سازیی و فه‌رهه‌نگسازیی داده‌نرێت، دواتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه، کهدووانهیی له‌زماندا ڕێگه پێنه‌دراوه له ئاستى وشه‌و زاراوه‌شدا گونجاو نییه، مه‌به‌ست لهدووانهیی بهکارهێنانهوهودووهێندهکردنی وشه فه‌رهه‌نگییه‌کانى زمانه، که ده‌بێته جێگره‌وه‌ى مۆرفۆلۆژیی و به مۆدێلێکى ترىفۆڕمداڕشتنى فه‌رهه‌نگیی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مه کاتێک له‌زماندا ڕێگه‌پێدراوه، که وشه‌که بۆگه‌یاندنى واتایهکىنوێ به‌کاربهێنرێته‌وه، چونکه به‌پێیی تیۆری سیمانتیکى پێکهێنان، هیچ وشه‌یه‌ک له‌زماندا هه‌ڵگری ههماننیشانهى واتایی وشه‌یه‌کى تر نییه، ئه‌گه‌ر بهنیشانهیهکى بچوکیش بێت جیاوازن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌کى گونجاوىنههێشتنى دووانه‌ییه له‌زماندا.دووانه‌یی مۆرفۆلۆژیی کاتێک گونجاوه له‌زماندا، که فۆڕمه‌که بۆ نیشانه‌یه‌کى جیاواز به‌کاربهێنرێته‌وه وواتایهکى نوێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دووانه‌یی له‌زاراوه‌دا، که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیی توێژینه‌وه‌که‌یه، ڕێگه‌ى پێنادرێتتهنها له‌یه‌ک حاڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌ویش حاڵه‌تى پێشکه‌وتنى زانستییه، واته کاتێک دووانه‌یی له زاراوه‌ى زمانییداڕێگهی پێده‌درێت، که باگراوه‌ندی زانستیی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له زاراوه داناندا ململانێ له‌نێوان تاکه‌کاندا دروستده‌بێت له‌سه‌ر دانانى زاراوه‌یه‌کى دروست و زانستیی، که ئه‌م ململانێیه دووانه‌یی دروست ده‌کات له‌زماندا،هه‌روه‌ها لایه‌نگریی بۆ به‌کارهێنانى زاراوه‌کان دروست ده‌بێت، بۆیه تاکگه‌رایی له‌دانانى زاراوه‌دا ڕۆڵیکىگرنگیی هه‌یه، به‌مه‌رجێک زاراوه‌ى دروست و زانستیی دابنێت به‌رامبه‌ر به بابه‌تێکى زمان و پشتگیریی لهمههوڵه تاکه که‌سیانه بکرێت بۆ نه‌هێشتنى جووت زاراوه له‌زماندا، چونکه یه‌کخستنى زاراوه پێویستى به پاڵپشتییکۆمهڵایهتییه، چونکه ده‌بێت دوای ڕێچکه زانستییه‌که بکه‌وین، تێڕوانینى کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌تێڕوانینی زانستییجیابکهینهوه، بهپێوهرێکى زانستیی بۆ ده‌ستکه‌وتنى ئه‌نجامى دروست و زانستیی.هه‌رله ڕوانگه‌ى باسکردنى که‌موکورتیی فه‌رهه‌نگیی زمانه‌وه، باسى وه‌رگرتنى وشه‌و زاراوه کراوه بۆپڕکردنهوهى ئه‌و که‌لێنه فه‌رهه‌نگییه، به‌ڵام وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر له‌زمانێکى بێگانه‌وه بێت یان له زارێکى تریزمانهکهوه بێت، به هه‌ڕه‌مه‌کی و له‌خۆوه نابێت، به‌ڵکو به پێڕه‌وکردنى کۆمه‌ڵێک مه‌رجى زانستیی ده‌بێت،بۆئه‌وه‌ى دوو فۆڕمیی له‌زماندا دروست نه‌بێت، که هه ڵگریی هه‌مان نیشانه‌ى واتایی بن، چونکه تیۆرى نیشانهواتاییهکان ڕێگه به‌بونى دووفۆڕم بۆ یه‌ک واتا نادات، به‌مپێیه ده‌بێت که‌لێنێک هه‌بێت له زمانه‌که‌دا بۆئهوهىڕێگه به وه‌رگرتنى وشه‌و زاراوه بدات له‌زمانێکی تره‌وه، واته فۆڕمێک له زمانێکى تره‌وه بۆ واتایهکوهرناگیرێت، که زمانه‌که خۆی فۆڕمى بۆ داڕشتبێت، که‌واته زمان کاتێک ڕێگه بههاتنهناوهوهى وشه‌ى بێگانه ده‌دات، که یان فۆڕمه‌که‌ى یان واتاکه‌ی گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى فه‌رهه‌نگیی زمانه‌که بهڕویدابکرێتهوهو کهلێنیکى فه‌رهه‌نگیی زمان پڕبکاته‌وه‌و ببێت بهلێکسێم و بچێته ناو فه‌رهه‌نگه‌وه، بهبێئهوهىدووانهیی له‌زماندا دروست بکات.کلیلی ووشه‌کان: زاراوه ،وشه ، ململانێی زانستی ،