تارا عبدالله سعید؛ ئاریا یاسین عبدالله
پوخته
زمان به تایبه‌تى زمانى مناڵ, بوه به خولیاى دهرونناسهکانى سه‌رده‌م, ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ک ...
زیاتر بخوێنەوە
زمان به تایبه‌تى زمانى مناڵ, بوه به خولیاى دهرونناسهکانى سه‌رده‌م, ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ک جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه, له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌س ئاگادارى ئه‌و ئاڵۆزییه زۆره‌یه که له به‌کارهێنان و گه‌شه‌ى زمانى مناڵ‌دا هه‌یه. ئه‌م لیّکۆڵینهوهیه له دوو به‌شدا خراوه‌ته‌ڕو, له به‌شى یه‌که‌مدا: باس له‌و قۆناغانه ئه‌کات که مناڵ له ڕێگه‌یانه‌وه فێرى زمان ئه‌بێت, واته له ده‌وروبه‌رییه‌وه وه‌ریده‌گرێت, دیاره مه‌به‌ست زمانى دایکه. هه‌روه‌ها باس له‌و هۆکارانه ده‌کرێن که کاریگه‌رییان له سه‌ر گه‌شه‌ى زمانى مناڵ هه‌یه. هه‌رچى به‌شى دوه‌مه, هه‌وڵدراوه له چه‌ند خاڵێکدا چۆنێتى پهیوهستکردنى زمان, یان دانه فه‌رهه‌نگییه‌کان به واتاوه, له رێگه‌ى بواره واتاییه‌کانى تایبه‌ت به خۆیه‌وه, بخرێته ڕو.