شادان حمەامین محمد؛ Umer Ahmed Azeez؛ ناهیدە رحمان خلیل
پوخته
توێژینەکە لە پێشەکییەک و دو بەش پێکدێت، لەگەڵ پوختە و زاراوەکلیلییەکان، لە بەشی یەکەمدا تیشکخراوەتەسەر ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەکە لە پێشەکییەک و دو بەش پێکدێت، لەگەڵ پوختە و زاراوەکلیلییەکان، لە بەشی یەکەمدا تیشکخراوەتەسەر بابەتی چەمکی زانستی زمانەوانی کارەکی، فێربونی زمانی دووەم ، چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە باسەکە، لە بەشی دووەمدا ئاستەنگییە سینتاکسییهکانمان لە پرۆسەی فێربونی زمانی فارسی لای ئاخێوەری کورد خستۆتەبەرباس، دهرمانخستووه، کە چۆن دەبنە ڕێگر لە فێربونی زمانی فارسی لای ئاخێوەری کورد، ئامانجی توێژینەوەکە، دۆزینەوەی ئاستەنگییەکانە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگییانە بەگرتنەبەری ڕێکاری گونجاو لە پرۆسەی فێرکردنی زمانی فارسی بۆ ئاخێوەری کورد، گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە، کە زمانی فارسی و کوردی سەربەیەک خێزانن و زمانێکی دراوسێیە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی زانستیی، لەم ڕوانگەیەوە پێویستە باشترین ڕێگا بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی ئاخێوەری کورد فێری زمانی فارسیی ببێت، کێشەی توێژینەوەکە بریتییە لە ئەو پرسیارەی، کە ئایا ئاخێوەری کورد ئاستەنگی سینتاکسی هەیە لە فێربونی زمانی فارسیدا؟ هەروەها لەکۆتایشدا لیستی سەرچاوەی بەکارهاتوو و پوختەی توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزیی و عەرەبی و خراوەتە ڕوو