کاروان سلیم قه‌یته‌ران؛ هاورکار محمد رشید
پوخته
بێگومان گوڵ وه‌کو ناسکترین و دڵڕفێنترین به‌شی سروشت، شوێنی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ خۆ نواندن و وه‌سفکردنی ...
زیاتر بخوێنەوە
بێگومان گوڵ وه‌کو ناسکترین و دڵڕفێنترین به‌شی سروشت، شوێنی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ خۆ نواندن و وه‌سفکردنی پڕ به‌باڵای، ئه‌و شوێنه‌ش گومانی تێدا نییه که ئه‌ده‌بیاته، له‌ناو ئه‌ده‌بیاتیشدا به‌تایبه‌تی تر له شیعردا، ئه‌مه به‌زه‌قی و به ئاشکرا له شیعری کوردی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، به‌ڵام له قۆناغه جیاجیاکاندا به شێوازی جیاجیا باسی کراوه، بۆنموونه له قۆناغی شیعری کلاسیکی کوردی‌دا به جۆرێک ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، له‌قۆناغی شیعری نوێ به‌شیوازێکی تر و له قۆناغی شیعری هاوچه‌رخی کوردیش‌دا له هه‌ردووک قۆناغه‌که جیاوازتر و زۆر ئازادانه‌تر باسیکراوه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی پیشوو، گوڵ له‌به‌رخۆی و له‌پیناوی خۆی له شیعردا گوزارشتی لێکراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش توێژینه‌وه‌که‌مان که به‌ناونیشانی (چه‌مکی (گوڵ) له دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌واکاکه‌یی)دا)یه ، هه‌وڵێکه بۆ خستنه‌ڕووی چه‌مکی (گوڵ) له دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌وا کاکه‌یی)، به‌پێی تیۆری ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی، توێژینه‌وه‌که له دووبه‌ش پێکهاتووه، له‌به‌شی یه‌که‌مدا به‌شیوه‌ی تیۆری له دوو ته‌وه‌ردا باسی چه‌مک و پێناسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی و تیۆری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی له پڕۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌ی ده‌قدا ده‌که‌ین، به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌که‌مان له دوو ته‌وه‌ردا ته‌رخانکردووه بۆ چه‌مکی گوڵ له شیعری کلاسیک و نوێ و هاوچه‌رخی کوردی و (چه‌مکی (گوڵ) له دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌واکاکه‌یی)دا به‌پێی تیۆری ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی) و به نموونه‌ی شیعری ئه‌و بابه‌ته‌مان پراکتیزهکردووه و جیاوازى بەکارهێنانى ئەم چەمکەمان لاى شاعیر سه‌لماندووە