شمال حسین مصطفی؛ محمد احمد مجید
پوخته
فیدراسیۆنی ڕوسیا به‌و پێیه‌ی که میراتگری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه، خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری ...
زیاتر بخوێنەوە
فیدراسیۆنی ڕوسیا به‌و پێیه‌ی که میراتگری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه، خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی و جیۆستراتیژیه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌دات لیکۆڵینه‌وه و شیکاری له باره‌ی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماکانی ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی فیدراسۆنی ڕوسیا بکاتـ، له دوای قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران، له میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و پیکۆڵییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که له ئاراسته و هه‌ڵویست و کرده سیاسییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له هاوکیشه هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دووباره دروست کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌مسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی. له‌و چوارچێوه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت، که ڕوسیا خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک پێدراو و خاڵی به‌هێزی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه که واده‌کات ڕۆڵێکی جیهانی کاریگه‌ر ببینێت له زۆربه‌ی پرس و بابه‌ته سیاسییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، ڕوسیا ڕووبه‌ڕووی زۆرێک له ئاڵینگاری ئه‌منی، سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه، که ده‌بنه هۆکارێک بۆ دروستبوونی کۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پیکراوه. له‌و نێوه‌نده‌شدا، ڕوسیا پهنایبردووه و ده‌بات بۆ گرێدانی کۆمه‌ڵێک هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانیدا.