کامران محمد توفـیق؛ ارام حســن محمد؛ بنار عبدالوهاب أحمد
پوخته
کارى جوگرافی له ده‌رخستنى جیاوازى شوێنى دیارده جوگرافییه سروشتى و مرۆییه‌کانه‌وه ده‌ست پێدکات, ...
زیاتر بخوێنەوە
کارى جوگرافی له ده‌رخستنى جیاوازى شوێنى دیارده جوگرافییه سروشتى و مرۆییه‌کانه‌وه ده‌ست پێدکات, جوگرافیاى دانیشتوان لێکۆڵینه‌وه له دیارده‌کانى گه‌شه, دابه‌شبون, تایبه‌تمه‌ندى دانیشتوان و هۆکاره جوگرافییه کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ریان ده‌کات, هه‌ربۆیه توێژه‌ران شیکردنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه بۆ حاڵه‌ته‌کانى هاوسه‌رگیرى و جیابوونه‌وه له هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2018, هاوسه‌رگیری به‌گرنگترین دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داده‌نرێت, که به‌شدارى له بنیاتنانى خێزان ده‌کات ئه‌وه‌ى به بنه‌ماى سه‌ره‌کى پێکهێنانى کۆمه‌ڵگه داده‌نرێت, له کاتێکدا جیابونه‌وه ده‌بێته هۆى تێکدانى خێزان و ئه‌نجامى نه‌رێنى له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگه هه‌یه.تێکڕاکانى په‌یوه‌ست به هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه له ئاماژه گرنگه‌کانه بۆ بڕیارده‌ران و پلاندانه‌ران بۆ داڕشتنى پرۆگرامى گونجاو به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌کردنى ئه‌و تێکڕایانه به‌ره‌و ئاراسته‌ى دروست, که بنیاتنانى زیاترى خێزانى لێبکه‌وێته‌وه له‌لایه‌ک و پارێزگاریکردن له مانه‌وه‌و جێگیربونیان له‌لایه‌کى تره‌وه .له توێژینه‌وه‌که ده‌رکه‌وتووه تێکڕاکانى ئه‌م دوو دیارده گۆڕانکارى به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه به‌راورد بهماوهکانى پێشتر، ئه‌وه‌ش بۆ کاریگه‌رى کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌سه‌ر گۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانی‌دا هاتووه له ماوه‌کانى ڕابردوودا و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه, هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌کانى توێژینه‌وه به ئاراسته‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاری چینه جیاوازه‌کانه به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و یارمه‌تى بڕیارده‌رانه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای داتاى ورد و شیکردنه‌وه‌ى زانستى ڕه‌سه‌ن, که هاندانى هاوسه‌رگیری و سنوردارکردنى جیابونه‌وه‌ى لێبکه‌وێته‌وه .