Aram Ali؛ Awat wali
پوخته
قۆناغه‌کانی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی کورد له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م تایبه‌تمه‌ندی ...
زیاتر بخوێنەوە
قۆناغه‌کانی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی کورد له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م تایبه‌تمه‌ندی جیاوازتری هه‌بوو، کۆمه‌ڵێک ئایدییای گرنگی شۆڕشگێڕی و چالاکی سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌و به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، له‌نێو ئه‌م چالاکی و شۆڕشانه‌دا، مرۆڤی کورد به هه‌موو چین و توێژێکه‌وه به بیر‌و باوه‌ڕێکی به‌هێزو متمانه‌و له‌خۆبوورده‌یی و فیداکارییه‌وه گیانی ده‌به‌خشی، ماڵی ده‌به‌خشی، ته‌نهاو ته‌نها له پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و کوردایه‌تیدا، له‌و پێناوه‌دا خه‌بات و ڕاپه‌ڕین دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی داگیرکه‌ران به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخودانه، ڕاپه‌ڕینی ئازاری (1991) به‌رهه‌م هێناو کورد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد حکومڕانی وڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئاسۆیه‌کی پڕ له ئومێد بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و دۆزه ڕه‌واکه‌ی هاته‌بوون، تا ده‌یه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک و سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئاوازی ناڕه‌زاییه‌کان له سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان، ئه‌م حاڵه جۆرێک له نائومێدی هێنایه نێو کایه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌کان، تا وایلێهات ده‌نگه‌کانی ناڕه‌زایی هێنده گه‌وره‌ببن گله‌یی و گازنده یه‌خه‌ی نیشتمان و نه‌ته‌وه و هه‌ستی کوردایه‌تی بگرێت، له ناو ئه‌و ده‌نگانه‌دا نوسه‌رو ڕۆشنبیر و شاعیرانیش به قه‌ڵه‌مه‌کانیان هاوشانی ئه‌و ده‌نگانه هاتنه‌گۆ، به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێکی واڵای پڕ له توڕه‌یی ((ئێستا کچێک نیشتمانمه)) زاده‌ی نێو ئه‌و کایه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌یه، مه‌نسوور ته‌یفوری له‌باره‌ی ئه‌م ده‌قه‌ی شێرکۆوه ئاوا ده‌ڵێت: ((به‌دینه‌هاتنی ئایدییاکانی شۆڕش و سه‌رگه‌ردانییه‌کانی مرۆڤی شۆڕشگێڕ‌و ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا که چاره‌نووسی خۆی به‌م به‌هایانه‌و شۆڕشه‌وه گرێداوه، زه‌برێکی گه‌وره‌یه له شیعری شێرکۆش ده‌درێت))2 , May the Ae Ladan and the Duchess of Le form and Naveh, which is not.