Muhammed Mahdi Karim؛ Amanj Fuad Ahmed
پوخته
ناوچەی توێژینەوە لە دوای ساڵی (2003ز)ەوە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە ڕووی فراوانبوونی ڕووبەر ...
زیاتر بخوێنەوە
ناوچەی توێژینەوە لە دوای ساڵی (2003ز)ەوە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە ڕووی فراوانبوونی ڕووبەر و زیادبوون لە ژمارەی دانیشتواندا، شان بە شانی ئەم پێشکەوتنانە هەموو بوارەکانی ژیان بەرەو پێش چوون، لەوانە خزمەتگوزاری فێرکاریی ئامادەیی. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم خزمەتگوزارییە لە ڕووی دابەشبوونی شوێنیو بەراوردکردنی بارودۆخیان بە پێوەرو ستانداردە جیهانی و ناوخۆییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە. بۆیە ئامانجی توێژینەوەکە بریتییە لە دۆزینەوەی تایبەتمەندییە شوێنیەکانی خوێندنگە ئامادەییەکان و شێوازەکانی دابەشبوونیان، هاوکات هەڵسەنگاندنیان بە بەراورد بە پێوەرە جیهانیو ناوخۆییەکان، دواتر پلاندانان بۆ خوێندنگەکان لەڕێگەی دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆیان لە ناوچەی توێژینەوەدا، بەپشتبەستن بە بەرنامەی (Arc Gis 10.3)و وێنەی ئاسمانیی (Landsat 8).