Aram Omer Ali؛ Awat Hassan Wali؛ Shahla Burhan Abdulla؛ Ararat Ahmed Ali
پوخته
ئەم توێژینەوەیە کە بەناونیشانی (مێژووی سیاسی شاری حەران لە سەردەمەی دەوڵەتی راشدی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە کە بەناونیشانی (مێژووی سیاسی شاری حەران لە سەردەمەی دەوڵەتی راشدی و دەوڵەتی ئومەوی لە ساڵی 18ک تا 132ک/633ز-747ز)یە باس لە گرینگترین ئەو گۆرانکارییە سیاسیانەی دەکات کە لەم شارە روویداوە لەم مێژووەدا، وە چۆن ئەم شارە توانویەتی پێگەیەکی سەرەکی هەبێت لە رووداوەکان و گۆرانکارییە سییاسییەکان ئەم سەردەمەدا، لەسەرەتادا باس لە ناوی شارەکە کراوە لەگەڵ بیرورا جیاوازەکان دەربارەی، ئینجا ئاماژە بە ئاووهەواو پێگەی شارستانی شارەکە کراوە کە چۆن توانویەتی وەکو شارێکی سەرەکی هەرێمی جەزیرەی فوراتی بە دیار کەوێت. هەروەها مێژووی فەتحکردنی حەران باس دەکرێت لە لایەن هێزی ئیسلامی وە گشت ئەو روایەتانەی کە هەنە لەسەر شارەکە وە بیرورای خەڵکی شارەکە دوای فەتحکردنی، و بەشداریکردنیان لە رووداوە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو کاتە، جگە لەمانە تیشک دەخرێتە سەر مێژووی شارەکە لە سەردەمی ئومەویدا کە دیارترو کاریگەرتر دەبێت چونکە شارەکە لە لایەنی ئیداری پێگەیەکی بەهێز پەیدا دەکات و بەڵکو بەشدار دەبێت لە گۆرانکارییە دیارو سەرەکییەکانی رووداوە مێژوویەکان و بەشدار دەبێت لە دروستکردنی شارستانیەتی ئیسلام.