تارا سعید؛ تریفە محەمەد فەرەج
پوخته
هەر کە ناوی جینۆساید ئەبرێت ، ئەوکەسەی مچڕکە بە گیانیا نەهات، ئەوە یان ئاگای لە دنیانیە ، یان بونەوەرێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
هەر کە ناوی جینۆساید ئەبرێت ، ئەوکەسەی مچڕکە بە گیانیا نەهات، ئەوە یان ئاگای لە دنیانیە ، یان بونەوەرێکی بێویژدان و دورە لە هەمو گیانێکی مرۆڤایەتی و گوناهە لە پۆلی مرۆڤدابنرێت .ئەم باسە هەوڵێکە بۆ رونکردنەوەی زۆر الیەنی شاراوە لەو کارەەساتە بەدناوە بۆهۆشیارکردنەوەی نەوەی ئێستا و داهاتو،و سنوردانانێکە بۆ بەردەوامبونی کارەساتەکە ، لەوروانگەیەوە کە تێگەیشتنی پرسیار نیوەی وەاڵمە ، هەر کێشەیەک یان کارەساتێک ، ئەگەر بەتێگەیشتنەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت ،ئەوا زیانەکانی کەمتر ئەبێت و بگرە ئاسەوارەکانیشیبنەبڕ دەکرێت، زانین نیوەی چارەسەرە هەر وەک چۆن دەستنیشانکردنی نەخۆشی لەالیەنپزیشکەوە نیوەی چارەسەرە و دەرمانیش نیوەکەیترێتی .لەم باسەدا هەوڵدراوە کە سەرەتا بەشێوەیەکی گشتی پێناسەی جینۆساید بکرێت ،پاشانبەکورتی ئاماژە بۆ جینۆسایدی میللەتی کورد کراوە.وا بە باش زانرا کە قۆناغەکانی جینۆساید دیاری بکرێت و لەسەر هەر قۆناغێکرونکردنەوەیەکی کورت پێشکەش بکرێت ، ئینجا ناوۆڕۆکی باسەکە دەستپێئەکات کەجینۆسایدی مۆدێرنە ، مەبەستیش ئاماژە کردنە بۆ ئەو دیاردانەی ئەمڕۆ لەپێشچاوی هەموکەسە و بەاڵم کەم کەس درکی پێئەکات و ئە کەمانەش کە درکی پێئەکەن ،تارادەیەک بە نامۆییو هەندێ جاریش بە نەفامی و بێئاگاییانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەکەن .دوا بەشیش ئەو ئەنجامانەن کە نوسەر لە ئەنجامی باسەکەی پێیگەیشتون .دواترسەچاوەکان ڕیز کراون.ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان و مێژونوسان و زانایان پێناسەی جینۆسایدیان کردوە ،بەاڵمهیچکامیان نەیانتوانیوە وەک ئەو میللەتانە ،کە خۆیان جینۆسایدیان پێکراوە ، بەتەواویپێناسەی پڕ بە پێستی خۆی بۆ بکان .یەکەمین جینۆسایدی سەدەی بیستەم ساڵی )١٩١٥-١٩١٨ )لەالیەن تورکەوە، بەسەرئەرمەنییەکاندا ،ئەنجامدرا. ساڵی )١٩٨٠ )شدا ،کارەساتی ئەنفالی بەدناو ،لەالیەن ڕژێمی )صدام حسین( ەوە ،دژی میللەتی کورد ،ئەنجامدرا، کیمیاوی و گازی خەردەل و گازی سارینو ئەعساب و هەندێکی تریش.......ئەمەو چەندین کارەساتیتری هاوشێوە ، بە درێژایی مێژو ،ڕویداوە ،هەموی بە ئاشکرائەنجامدراون و لەالیەن خەڵکەوە بیستراون و بینراون ،ئەم باسەی ئێمە هەوڵدانێکە بۆخستنەڕوی ئەو جینۆسایدە هێواش و نەبینراو و نائاشکرایەی لەسەر هەمو مرۆڤی ئەمسەرزەمینە ئەنجامدەدرێت .ئەم جینۆسایدەش چەند جۆرێکە ،جۆرێکیان بە بێئاگایی بەسەر مرۆڤدا سەپێنراوە ،بە پالنێکیزۆر بە زیرەکانە داڕێژراو ،لەالیەن واڵتە زلهێزەکانەوە ،جۆرێکیتریان بەئاگاوە لەالیەن سەرۆکیواڵتە چەوساوەکانەوە بە ناچاری جێبەجێئهکرێت .جۆریکیشیان پالنی واڵتە خزلهێزەکانە و بەشێوەیهک داڕێژراوە کە خەڵکی واڵتە قوربانییەکانخۆیان بەبێ ئاگا و بەناچاری جێبەجێی ئەکەن .ئەو جۆرانەی ئاماژەمان بۆ کردن و چەندین جۆریتریش لە جینۆسایدی مۆدێرن ، ئەمڕۆبەسەر هەمو ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەتیدا ،سەپێنراوە .)Organization Reduction Population )رێکخراوێکی ئۆرگانی نێودەوڵەتییە ،لە ژێر ناویپاراستنی مرۆڤ و تەندروستی مرۆڤدا و لەژێر ڕۆشنایی بیروڕاو بۆچونی چەند زاناوشارەزایەکدا ،ئەو جۆرە جینۆسایدە ،پراکتیزە ئەکەن ، و بەڕای ئەوان ئەمڕۆ گونجاوترینگۆڕەپان بۆ بە دیهێنانی مەبەستەکانیان ،واڵتە پڕ سامانە سروشتییەکان و ئیسالمەکانەوە ،کەزۆربەیان لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستن و بە واڵتەکانی جیهانی سێیەم ،ناودەبرێن .کەواتە لەپشتکارو بڕیارەکانی ئەم رێکخراوەوە ،کۆمەڵێک هۆکاری ئاینی و سیاسی هەیە کە لە درێژەیباسەکەدا ئاماژەی پێئەکەین .زۆربونی بێسنوری ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی ،هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ دامەزراندنیئەمجۆرە ڕێکخراوانە ، بەاڵم نەفامی و ناهۆشیاری مرۆڤ هۆیەکی سەرەکیترە بۆ دیاریکردنیسنوری جێبەجێکردنی پالنەکانی ڕێکخراوەکان .کەواتە تاکە چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەمجۆرە جینۆسایدانە ، هۆشیاری وڕۆشنبیری وزانستە ، نمونەش واڵتی جاپانە ، لەدوای کوشتنە بە کۆمەڵەکەی بۆمبی ئەتۆمیهیرۆشیما و نەکەزاکی .