Zhwan Abdulsalam Aziz؛ yusuf Ali Muhammed
پوخته
ئەم توێژینەوەیە کە لەژێر ناونیشانى ( دەلالەتەکانى ڕەنگ لە دەقە شیعرییەکانى (مستەفا بەگى کوردى )دا) دایە، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە کە لەژێر ناونیشانى ( دەلالەتەکانى ڕەنگ لە دەقە شیعرییەکانى (مستەفا بەگى کوردى )دا) دایە، مەبەستێکە بۆ خستنەڕووى سەرجەم ڕەنگەکان لەدەقى شاعیر (مستەفا بەگى کوردی)دا. ڕەنگ ئاماژە کردنێکە ڕاستەوخۆ نیگاى وەرگر بۆ لاى خۆى کێش دەکات، لە وەتەى ژیان هەیە ڕەنگەکان هەبووەو هەستیان پێکراوەو ڕەنگ تا ڕەنگیش سەرنج ڕاکێشترە. لەبەر ئەوەى ڕەنگ زانستێکە پەیوەندى نێوان ڕەنگەکان و بارى دەروونى مرۆڤەکان ڕوون دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا هەر ڕەنگێک دەلالەتى تایبەت بەخۆى دەبەخشێت، شاعیرانیش زۆر لێهاتووانە ڕەنگیان بەهێماو دەلالەتى جیا جیا لەدەقە شیعرەکانیاندا بەکارهێناوە تا وەکوو بارى دەروونیان پێ دەرببڕن و پەیامەکانیان بەهۆى ڕەنگە جۆراو جۆرەکانەوە بگەیەنن بە وەرگر. هۆى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ گرنگى و دەلالەتى واتا بەخشە مەبەستدارەکانى هەر ڕەنگێک، (مستەفا بەگى کوردى)یش دەستێکى باڵاى لەبەکارهێنانى ڕەنگدا هەبووەو ڕەنگى بەمەبەست و بەخشینى دەلالەتى جیا لەدەقە شیعرییەکانیدا بەکارهێناوە، هەر بۆیە بەپێویستمان زانى لەسەر ئەم بابەتە بنووسین.ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەڕووى ئەو ڕەنگانەیە کە شاعیر ( مستەفا بەگى کوردى ) لە دەقە شیعرییەکانیدا کە بەکاریهێناوە بیخەینەڕوو و دەلالەتەکانیان ڕوون بکەینەوە، بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوى ڕێبازى (وەسفى شیکارى)مان کردووە تاوەکو بە دەلالەتى ڕەنگە بەکارهاتووەکانى شاعیر بگەین.ناوەڕۆکى توێژینەوەکە: ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکى و دوو تەوەر پێکهاتووە: تەوەرى یەکەم: ئەم بەشە بەناونیشانى فەلسەفەى ڕەنگە چەند ناونیشانێک لە خۆ دەگرێت؛ لەوانە: ( ڕەنگ و ژیان، زمانى ڕەنگ، ڕەنگ و شیعر ). تەوەرى دووەم: ئەم بەشەش لەژێر ناونیشانى (دهلالهت و پهیوهندی نێوان ڕهنگ و شوێن له شیعرهکانی (مستهفا بهگی کوردی)دایە، تیایدا ئاماژە بە دەلالەتى هەر یەک لە ڕەنگە (بنچینەیی و لاوەکی و هارمۆنیا) کراوەو دەلالەتى هەر جۆرەیان لە دەقە شیعرییەکانى (مستەفا بەگى کوردى )دا باس کراوە. لەکۆتایی ئەم توێژینەوەیەدا پوختەى ئەو ئەنجامانەى کە پێی گەیشتووین لەگەڵ سەرچاوەکان و کورتەى باسەکە بەزمانى عربى و ئینگلیزى خراونەتە ڕوو.