Shaida Rashid Mohamed؛ Hama Nuri Omar Kaki
پوخته
ناونیشانی توێژینه‌وه‌که بریتییه له (شێوازی شیعری شێرکۆبێکه‌س له ئاستی پێکهاته‌ییدا)، که ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانی توێژینه‌وه‌که بریتییه له (شێوازی شیعری شێرکۆبێکه‌س له ئاستی پێکهاته‌ییدا)، که پێشتر دوو ته‌وه‌ری به‌شێکی نامه‌ی ماسته‌ر بووه ، له توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌وڵدراوه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی باس له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی شێوازی شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س ( قۆناغی دوای بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه )بکرێت ، واته له به‌هاری ساڵی 1970 به‌دواوه . به‌تایبه‌تی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا شێوازی به‌رهه‌مه شیعرییه‌کان له ڕووی پێکهاته‌ییه‌وه باسکراوه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توێژینه‌وه‌که له دوو ته‌وه‌ر پێکهاتووه ، له ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره شێوازه کراوه ، که بووه به شێوازێکی تایبه‌ت ودیاری شیعره‌کانی شاعیر ، ئه‌مه‌ش له جۆر و چه‌شنی لادانه زمانییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت و له ئاستی مۆرفۆلۆژیدا دیارده‌ی لادانی ده‌نگی و لادانی وشه‌یی له هه‌ندێک له شیعره‌کاندا دیاری کراون، ته‌وه‌ری دووه‌م ، تایبه‌ته به لادان له ئاستی سینتاکسی ڕسته شیعرییه‌کان ، له‌م جۆره لادانه‌دا بابه‌تی کرتاندنی به‌شێک ، یان که‌ره‌سته‌یه‌کی ڕسته ، وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کی شێواز له نموونه شیعرییه‌کاندا خراونه‌ته ڕوو و باس له کرتاندنی بکه‌ر ، کار، به‌رکار کراوه و توێژینه‌وه‌که به بابه‌تی پاش وپێش خستن، کۆتایی هاتووه ، لێره‌دا باس له پاش وپێشخستنی که‌ره‌سته‌کانی ناو ڕسته شیعرییه‌کان ، وه‌ک : بکه‌ر ، به‌رکار ،کار ، ئامرازه‌کان ...کراوه . میتۆدی شێواز وشێوازگهری له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پێڕه‌وکراوه له شیکردنه‌وه‌ی ده‌فه شیعرییه‌کانی شاعیردا . که‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌که بریتی بووه له نموونه‌ی شیعری له دیوانی شێرکۆ بێکه‌س له به‌رگی یه‌که‌مه‌وه تا به‌رگی هه‌شته‌م و ئه‌و دیوانانه‌ش ، که به جیا چاپکراون و له لیستی سه‌رچاوه‌کاندا ناویان هاتووه.