Farhad Abdullah
پوخته
پێکهاتە ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌شێکی گرنگ و پێکهاته‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی کوردستانن که بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
پێکهاتە ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌شێکی گرنگ و پێکهاته‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی کوردستانن که بۆ هه‌زاران ساڵه لهژیاره جیاوازه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ژیاون، به‌ها و که‌لتور و بنه‌ما ئاینی و شوێنگه‌ی جوگرافییان له هه‌رێمی کوردستاندا پارێزراوه. دوای دروستکردنی هه‌رێمێکی ئارام له باکووری عێراق له 1992 یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا که‌بووه بنه‌مایه‌ک بۆ بنیادنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه حوکمڕانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بەڵام به‌شداری سیاسی پێکهاته‌کان له‌چوارچێوه‌ی "سیسته‌می کۆتا" له‌م دامه‌زراوانه جێگه‌ی مشت‌ومڕ و پرسیاری جدییه. تائێستا توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر له‌سه‌ر کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانی په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می کۆتا بۆ بەشداری که‌مینه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرۆسه و به‌ها دیموکراسییه‌کان به‌رده‌ست نیه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆڵ و به‌شداری پێکهاته‌کان به‌پاساوی لایه‌ندارییان له پرۆسه‌ی سیاسی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و گومانی به‌شێک له‌حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان بووه‌ته‌وه. هاوکات هه‌ژموونی به‌شێک له‌حزبه سیاسییه باڵاده‌سته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر فۆڕمی کارکردنی نوێنه‌ری پێکهاته ئایینی و نەتەوەییەکانەوە هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایکردووه دواجار نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان جێگه‌ی پرسیاربێت. بۆیه له‌لایه‌ک ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه‌له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵ و به‌شداری سیاسی پێکهاته‌کان له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌کیتره‌وه باسکردنه له‌کاریگه‌ری و هه‌ژموونی حزبه باڵاده‌سته‌کان له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌کان. هه‌روه‌ها، کاریگه‌ری سیسته‌می کۆتا له سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌شه‌کردنی پره‌نسیپ و به‌ها دیموکراسییه‌کان گفتوگۆ ده‌کرێت.