خالد محمود کریم
پوخته
باره‌وه نازانین! به‌گوێره‌ى به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌داوى هه‌ندێ زانیارى ...
زیاتر بخوێنەوە
باره‌وه نازانین! به‌گوێره‌ى به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌داوى هه‌ندێ زانیارى نێو سه‌رچاوه مێژووییه‌کان، ناوچه‌که ڕیشه‌یه‌کى گه‌لێک مێژوویى و دێرینى هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه له ڕووى کۆنه ناسى و لێکۆڵینه‌وه‌ى مێژووییه‌وه، که له میانه‌یه‌وه هێڵه گشتییه‌کانى مێژووى قۆناغه‌کانى پێشووترى ڕوونبکاته‌وه، تا ئێستا که‌نارێکى پشتگوێخراوبووه و تیشکێکى ئه‌وتۆى نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر، له کاتێکدا له‌م ڕووه‌وه شایسته‌ى لالێکردنه‌وه‌ى تایبه‌ته. ئه‌م توێژینه‌وه هه‌وڵێکى سه‌ره‌تاییه، بۆ تیشکخستنه سه‌ر ئه‌و ناڕۆشنى و تهمومژاوییهى له مێژووى ناوچه‌که‌دا هه‌یه له‌و دیو ڕۆژگاره‌کانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م، هه‌ڵبه‌ته له‌به‌ر ڕۆشنایى سه‌رچاوه کۆن و به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه مێژووییه نوێیه‌کاندا. تیایدا ده‌یسه‌لمێنین پێش دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندنى گوندى که‌لارى کۆن، که بووه‌ته بناغه بۆ که‌لارى ئه‌مڕۆ، ناوچه‌که له سه‌ده‌ى نۆزدههم دا به "شێروانه" ناسراوبووه، گوندێکیش به‌و ناوه‌وه، له‌دیوى باشوورى قه‌ڵاکه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌بووه.