دڵشاد عه‌زیز زاموا
پوخته
نووسینه‌وه‌ی کرۆنۆلۆجیای شارستانییه‌ت و مێژووی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک کارێکی پێویسته بۆ تێگه‌یشتن ...
زیاتر بخوێنەوە
نووسینه‌وه‌ی کرۆنۆلۆجیای شارستانییه‌ت و مێژووی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک کارێکی پێویسته بۆ تێگه‌یشتن له رێڕه‌وی ره‌وڕه‌وه‌ی شارستانییه‌ت و مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه. ئاماده‌کردنی ئه‌م کرۆنۆلۆجیایهش بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه که خوێنه‌ران و توێژه‌ران له‌رێگه‌یه‌وه وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک تێگه‌یشتنێکی گشتگیریان له‌لا دروستببێت که چۆن ده‌تواندرێت دووباره مێژووی شارستانییه‌تی کۆنی گه‌رمیان له‌ژێر رۆشنایی به‌ڵگه شوێنه‌واری و تۆماره کۆنه‌کاندا بنووسرێته‌وه. بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م کرۆنۆلۆجیایه توێژه‌ر راسته‌وخۆ سوودی له به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌کان و نووسینه مێخییه‌کان و سه‌رچاوه کۆنه‌کانی تر بینیوه. هه‌روه‌ها توێژهرپشتی به‌ستووه به تازه‌ترین دۆزینه‌وه شوێنه‌وارییه‌کان و ورده‌کاری و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دۆزینه‌وه شوێنه‌وارییانه‌ی که ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌که له ناوچه‌که‌دا ئه‌نجامده‌درێن و وه‌ک پێویست سوود له ده‌رئه‌نجامه‌کانیان وه‌رنه‌گیراوه بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو و شارستانییه‌تی گه‌رمیان. له‌رێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند پرسیارێک وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و چه‌ند لایه‌نێک له مێژوو و شارستانییه‌تی گه‌رمیان ده‌ربخه‌ین. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پچڕان و بۆشاییانه‌ی له مێژوو و شارستانییه‌تی کۆنی ناوچه‌که‌دا هه‌ن و به‌بێ زانیاری ماونه‌ته‌وه، به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌کان به‌کاربهێنرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی ده‌رباره‌ی مێژوو و شارستانییه‌تی گه‌رمیان تا ئێستا پڕنه‌کرابوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی شارستانییه‌ت و مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌نده کۆنه؟ و رۆڵی ئه‌م ناوچه‌ی له شارستانییه‌تی کۆنی زاگرۆس و میسۆپۆتامیادا چی بووه؟