لوقمان رةئوف
پوخته
ئه‌مڕۆ سیمیۆلۆژیا بایه‌خێکى گرنگى له میتۆده ره‌خنه‌ییه هاوچه‌رخه‌کاندا هه‌یه، ئه‌م بایه‌خه‌ش ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌مڕۆ سیمیۆلۆژیا بایه‌خێکى گرنگى له میتۆده ره‌خنه‌ییه هاوچه‌رخه‌کاندا هه‌یه، ئه‌م بایه‌خه‌ش له‌الیه‌ک لهوگشتگریییهوهیه که ئه‌م میتۆده هه‌یه‌تى، له‌الیه‌کى تریشه‌وه کار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و بنیانانهوهى ده‌ق ده‌کات، ئهوهشلهپێناو رزگارکردنى وشه‌و ئازادبوونى نیشانه‌و ماناکان له قاڵبى مانادا.هه‌رچه‌نده تاوه‌کو ئێستا له‌باره‌ى دیاریکردنى چه‌مکى سیمیۆلۆژیاوه، لێکۆڵه‌ران به شێواز‌و میکانیزمى جیاوازهوهسهرقاڵى ئه‌م کاره‌بوون، بۆیه خوێنه‌ر رووبه‌رووى گرفت و زاراوه‌ى جیاواز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تى کاتێک خوێنه‌ر سیمیۆلۆژیادهخوێنێتهوهو هه‌وڵده‌دات لێی تێ بگات و چه‌مک و سنوره‌کان دیاری بکات، چونکه له‌الیه‌ک فره زاراوه‌یی هه‌یه، لهالیهکىترهوه سیمیۆلۆژیا قوتاخبانهیهکى گشتگریهو ته‌واوى بواره‌کانى لۆژیک، بریکارى، رۆشنبریى،.....تاد ده‌گرێته‌وه، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش سیمیۆلۆژیا به سه‌رده‌سته‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌موو لێکۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌کان داده‌نرێت.سیمیۆلۆژیا زانستێکه له فۆرمه‌وه ده‌چێت بۆ ناوه‌ڕۆک، له نیشانکار بۆ بۆنیشانکراو )داله‌وه بۆ مه‌دلول ( و دواترکانگاو مه‌رج و لێکدانه‌وه‌و بوونى په‌یوه‌ندییه‌کان تاوتوێ ده‌کات، واتا پرۆسه‌ی لێکدانه‌وه‌ى فۆرم و ناوه‌ڕۆکه، هه‌مووئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى لێکدانه‌وه‌ى بنه‌ما سیمیۆلۆژییهکانه) بێالیه‌نى، بونیادگه‌رى، گوتارخوازى(، لێکدانه‌وه‌ى بێالیهنىبهو مانایه‌یه، که کار له‌سه‌ر کارنامه‌ى ده‌ق ده‌کات، چونکه په‌یامى بێالیه‌نى به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانى مانادا ده‌کات ،به‌اڵم لێکدانه‌وه‌ى بونیادگه‌رى گرنگى به بونیادى ده‌ق ده‌دات و له رێگا جیاوازه‌کانه‌وه له ماناکان ده‌گات، هه‌رچى لێکدانهوهىگوتارخوازییه ته‌نها له‌سه‌ر ماناى ڕسته‌کان ناوه‌ستێت، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات به‌دواى چۆنییه‌تى به‌رهه‌مهێنانى ده‌ق و جیاوازییهروکهشى و رێکه‌وتنه قووڵه‌کاندا بگه‌ڕێت.سیمیۆلۆژیا زانستێکه کار له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ى ده‌قدا ده‌کات، ئیدى ده‌قه‌که شیعر بێت یان په‌خشان، وه‌کو بونیادێک وچوارچێوهیهکى زمانه‌وانیى فرهالیهنى سه‌یری ده‌کات، چونکه ئه‌وه زمانه ده‌قه‌که‌ى به‌رهه‌مهێناوه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى وشهوپێکهاتهکانى هه‌ڵی ده‌سوڕێنێت ، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بریتییه له سیستمى نیشانه‌کان.لێکدانه‌وه‌ى سیمیۆلۆژی ، سرتاتیژییهکى په‌تییه‌و ئاماجنى دۆزینه‌وه‌و ئاشکراکردنى یه‌که‌ى بونیادنانى کۆنتێکستهپهیوهندیداریهکانه، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا، لێکدانه‌وه‌و شرۆڤهکردنهکه بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ق ، یانپارچهپارچهکردنى بونیاده‌کان ، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى مانا و رۆڵ و کارنامه‌ى نیشانه‌کان و میکانیزمى کارلێکى ماناییکۆنتێکستهکان، بۆیه لێکدانه‌وه‌ى سیمیۆلۆژى ناچێته ژێر بارى رێگه‌یه‌کى دیاریکراو، یان ته‌کنۆلۆژیاو ههنگاوىدیاریکراوهوه، ئه‌مه‌ش له‌الیه‌ک له‌به‌ر سروشتى ده‌قه‌کان، له‌الیه‌کى تره‌وه پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه‌که‌و تێگه‌یشتنى وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى و پهیوهستکردنى به کۆنتێکسته رۆشنبریى و کۆمهاڵیهتى و..... تاد، که په‌یوه‌سته به توانا‌و ئهزموونىلێکدهرهوهوه.