کاروان علی شامار؛ نیاز ئحمه د فه تاح
پوخته
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکاریه خێرا‌و زۆرانه‌ی که دووچاری ناوچه‌که بۆته‌وه خێزانی کۆمه‌ڵگای کوردی ...
زیاتر بخوێنەوە
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکاریه خێرا‌و زۆرانه‌ی که دووچاری ناوچه‌که بۆته‌وه خێزانی کۆمه‌ڵگای کوردی وپه‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرده‌کان پشکی شێریان وه‌رگرتوه له‌و گۆڕانکاریانه. دیارده‌ی جیابونه‌وه به‌پێی ئامارهفهرمیهکانی دادگاکان له ڕێژه‌ی سروشتی لایداوه به به‌راورد به ساڵانی ڕابردووی پێش قه‌یران، ئهمتوێژینهوهیه هه‌وڵێکه بۆ خستنه‌ڕووی ڕۆڵی قه‌یرانی دارایی له‌جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌راندا؟ هه‌روه‌ها بۆخستنه‌ڕووی ڕه‌هه‌نده‌کانی قه‌یرانی دارایی بۆ سه‌ر ژیانی هاوسه‌ران به‌پێی چه‌ن گۆڕاوێک له‌وانه (شوێنینیشتهجێبوون و که‌می داهات و بێ‌کاری ...هتر). بۆ گه‌شتن به‌م ئهنجامانهپشت به‌ستراوه بهپهیڕهوهکانیمیتۆدی ڕووپێوی نموونه‌یی و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی هه‌ردوو ئامرازی شیکاری زانیاری فه‌رمی وتۆمارکراوی چاوپێکه‌وتن. پاشان به به‌کارهێنانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ 30 که‌یسی جیابووه‌وه که بهشێوهیدهستنیشانکراو وه‌رگیراون که هه‌مویان هۆکاری جیابونه‌وه‌که‌یان به‌هۆی ڕه‌هه‌نده ئابوریه‌کانه‌وه بووه. له‌ده‌رئه‌نجامدا بۆمان ده‌رکه‌وتووه قه‌یرانی دارایی کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره و به‌رچاوی هه‌بووه له جیابونهوهیهاوسهراندا. له کۆتایی