زینب عبدالله
پوخته
سنوور خاڵێکی لاوازه، واته به پێی چۆنێتی ڕێبازی ڕامیاری وڵاتان مانا ده‌گرێت، به دڵنیایه‌وه ...
زیاتر بخوێنەوە
سنوور خاڵێکی لاوازه، واته به پێی چۆنێتی ڕێبازی ڕامیاری وڵاتان مانا ده‌گرێت، به دڵنیایه‌وه سنوور له کیشوه‌ری ئاسیا به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ڕۆڵێکی جیاکه‌ره‌وه ده‌گێڕێت ، گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه له‌وه‌دایه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت ، خاڵی سنووری په‌روێزخان وه‌کو هێڵی ڕامیاری بازرگانی ئه‌و ناوچه سنووریه‌کانی وه‌کو: (قه‌سری شیرین ، که‌لار، سه‌رپێڵی زه‌هاو، خانه‌قین)، نمونه‌ی ناوچه‌ی توێژینه‌وه هه‌ڵبژاردراون.
میتۆدی توێژینه‌وه‌که وه‌سفی شیکارییه که به به‌کارهێنانی مۆدێلی (SWOT) وه دابه‌شکردنی پرسیارنامه له نێوان ٤٠ هه‌ڵبژارده‌ی پسپۆر و ڕۆشنبیری دانیشتووی ناوه‌چه‌که، ڕاستی پرسیارنامه وشێوازی پرسیاره‌کان له ڕێگای شیکاری (ئالفای کرۆنَباخ) په‌سه‌ند کرا. چۆنێتی په‌یوه‌ندی له هه‌موو ڕوویه‌ک به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، له ساڵانی ٢٠٠٦- ٢٠١٣ باش بووه، وه له ئاستێکی به‌رزدا تۆمارکرا، ئامانج له‌م توێژینه‌وه پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان دانیشتوانی ناوچه سنووریه‌کانه به گرنگی دان وپه‌ره‌پێدان به شوێنی ستراتیجی په‌روێزخان له دوو لایه‌نی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له ئه‌نجامدا به دیاریکردنی ستراتیجیه گه‌وره‌کان له مۆدێلی ( SWOT ) ستراتیجی جۆراوجۆر باشترین هه‌ڵبژارده ده‌رچوو .