ئه‌حمه‌د غه‌مپه‌روه‌ر؛ زینب کریم عبدالله
پوخته
ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر له سه‌ده‌کانی سێ بۆ حه‌وتی کۆچی سه‌رده‌مێکی زێڕینی تێپه‌ڕاند، گه‌رمه‌سێر ...
زیاتر بخوێنەوە
ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر له سه‌ده‌کانی سێ بۆ حه‌وتی کۆچی سه‌رده‌مێکی زێڕینی تێپه‌ڕاند، گه‌رمه‌سێر له‌و کاته کۆمه‌لێک زانای ڕۆشنبیر له بواره‌کانی مێژوو، شیعر، دادوه‌ری وشیکاری و هتد...) په‌روه‌رده‌و پێشکه‌شی جیهان کرد‌و خزمه‌تێکی شایانی به ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر و دونیای ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌یاند، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌ستکه‌وته مێژوویه له هێڵێک له دینه‌وه‌ر ده‌ستپێده‌کات دوای حلوان له شاره‌زوور کۆتایی دێت، تۆمارکراوه .
ئه‌وه بووه بنه‌مای پرسیارێک که توێژینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر بنیاتنرا دوای گه‌ڕان به شوێن سه‌رچاوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و کاته‌ی ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وشیکاریان، توێژینه‌وه گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه که چه‌ند ڕه‌هه‌ند وه‌کو هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیایی شوێن، دۆخی هه‌مواری که‌ش وهه‌وا، پێگه‌ی جوگرافیایی گواستنه‌و وڕێگاوبان، هه‌ڵکه‌وتن له نێوان دوو ژیاری عه‌ره‌بی- ئێرانی، نزیک بوون له پایته‌ختی ڕامیاری، سه‌قامگیری ڕامیاری، نیشته‌جێبوون له شوێنی شارستانیه‌ته‌کان, که‌شی ڕامیاری زاڵ ( ئیسلام) و ئیمان به ڕێباز له په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه بهستنێکیان ڕه‌خساند و بوو به‌هۆی ئه‌وه که له ژێر سێبه‌ری ئه‌وان ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه به خۆ ببینی.