دیار فایةق مةجید؛ سالار فایةق مةجید
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که‌ناونیشانی (بونیادی زمان له‌گێڕانه‌وه‌ى مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال له‌ڕۆمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که‌ناونیشانی (بونیادی زمان له‌گێڕانه‌وه‌ى مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال له‌ڕۆمانی (هێلانه)ى (حسێن عارف)دا)یه، هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌یه‌کى پراکتیکی بونیادی زمان له‌هه‌ریه‌ک له‌ته‌کنیکه‌کانی: (گێڕه‌ره‌وه، دیالۆگ، مۆنۆلۆگ، فلاشباک) له‌ڕۆمانی هێلانه‌دا بخاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. پلانى لێکۆڵینه‌وه‌که له‌پێشه‌کی و ده‌روازه و دوو ته‌وه‌ر و ئه‌نجام پێکهاتووه: لهدهروازهدا له‌ڕووى تیورییه‌وه باس له‌چه‌مکی زمانی گێڕانه‌وه و ئاسته‌کانی زمانى گێڕانه‌وه کراوه. ته‌وه‌رى یه‌که‌م ته‌رخانکراوه بۆ ده‌ستنیشان کردنی بونیادی زمانى گێڕه‌ره‌وه و دیالۆگ له‌ڕۆمانی هێلانه‌دا. ته‌وه‌رى دووه‌میش ته‌رخانکراوه بۆ ده‌ستنیشان کردنی بونیادی زمانى مۆنۆلۆگ و فلاشباک له‌ڕۆمانى هێلانه‌دا. له‌کۆتایشدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستۆته‌ڕوو کهلێکۆڵینهوهکه به‌ده‌ستى هێناو)دان