ئاریان روؤف عزیز؛ سکالاَ حسین حمة امین
پوخته
له دوای روداوه‌کانی 11سێپته‌مبه‌ر، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هۆى سیسته‌مه سیاسیه‌که‌ى وه‌ک دهوڵهتێکیشکستخواردو، ...
زیاتر بخوێنەوە
له دوای روداوه‌کانی 11سێپته‌مبه‌ر، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هۆى سیسته‌مه سیاسیه‌که‌ى وه‌ک دهوڵهتێکیشکستخواردو، به یه‌کێک له‌و وڵاتانه داده‌نرێت که مایه‌ى هه‌ره‌شه‌ی سه‌ره‌کیه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی، هه‌ربۆیه له ساڵی 2003به بیانوی هه‌بونی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داگیر کرا. له‌دوای داگیرکردنی هه‌ریه‌که له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پرۆژه و نه‌خشه رێگایاندانا بۆ بنیادنانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌ت له عێراق.سه‌ره‌رای جێبه‌جێکردنی نه‌خشه رێگا و پرۆژه‌کانی بنیادنانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌تی عێراقی، تاکوئێستا هیچ کام له‌و نه‌خشه رێگایانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بون، چونکه به یه‌ک پارچه‌یى کار له سه‌ر بونیاتنانهوهىسهرلهنوێ ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش گرفته گه‌وره‌که‌یه، چونکه ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نها وه‌ک پێگه‌ى جوگرافیاییهک پارچه‌یه. هه‌ربۆیه پێویسته رێکاره‌کانی جێبه‌جێکردنی نه‌خشه رێگاکان به شێوه‌ى جیاواز به‌سه‌ر